كوردی عربي English
چالاكیەكانزانیاری

بڕیارێکى گرینگى دادگاى پێداچوونەوەى هەرێمى کوردستان

بڕیارێکى گرینگى دادگاى پێداچوونەوە

دادگاى پێداچوونەوەى هەرێمى کوردستان لە رێکەوتى 23/01/2024 بڕیارێکى یاساییى گرینگى گونجاوى دەرکردووە، کە بەپێى بڕیارەکە و بڕیارێکى دادگاى تاوانى هەولێر/3 و دادگاى لێکۆڵینەوەى عەینکاوەى هەڵوەشاندۆتەوە و رەت کردۆتەوە، کە بەبێ گەڕانەوە بۆ وەرگرتنى رەزامەندى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، رێکارى سزاییان بەرانبەر پارێزەرێکى ئەنجام لە سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان وەرگرتووە.

دادگاى پێداچوونەوە لە بڕیارەکەى، ئاماژە بەوە دەکات، کە هەرچەندە بڕیارەکەى دادگاى تاوانى هەولێر بەسیفەتى تەمیزى، یەکلاکەرەوەیە و شیاوى پێداچوونەوە نییە. بەڵام چونکە هەڵەیەک لە جێبەجێکردنى یاسا هەیە لەکاتى دەرکردنى، هەر بۆیەش بڕیارەکەى دادوەرى دادگاى لێکۆڵینەوەى عەینکاوەى هەڵوەشاندۆتەوە و روونى کرۆدتەوە کە پێویستە بەپێى ماددە (23)ى یاساى پارێزەرایەتیى (مفاتحە)ى سەندیکاى پارێزەران بکات بۆ وەرگرتنى رەزامەندییان.

Back to top button