كوردی عربي English
چالاكیەكانزانیاری

کارکردنى پارێزەرانى عێراق لە کوردستان

بەپێى رێکەوتننامەى نێوان سەندیکاى پارێزەرانى عێراق و سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، پێویستە هەموو ئەندامانى سەندیکاى پارێزەرانى عێراق، ئەوانەى لە کوردستان نیشتەجێن سەردانى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان بکەن و مامەڵەى بەڵگەى بێتاوانیى و بایۆمێترى ئەنجام بدەن
بەپێچەوانەوە لە دواى 1-1-2023ەوە ناتوانن کارى پارێزەرایەتیى ئەنجام بدەن و بۆ ئەو مەبەستەش سەندیکاى پارێزەران نووسراوێکى ئاڕاستەى ئەنجومەنى وەزیران کردووە و ئەویش لاى خۆیەوە گشتاندنى بۆ گشت وەزارەتەکان و دەستە نەبەستراوەکانى سەر بە خۆى کردووە بۆ جێبەجێکردنى

Back to top button