كوردی عربي English
وتار

ئه‌و داوایانه‌ی مافی پیاوه‌ دژ به‌ هاوسەرەكەی تۆماری بكات 

١- داوای گوێرایه‌ڵی (دعوی المطاوعة) : بریتیه‌ له‌ داواكردنی پیاو بۆ پابه‌ندن كردنی خێزانی به‌ گه‌رانه‌وه‌ی بۆ مالی هاوسه‌رێتی و گوێرایه‌لیكردن و به‌یه‌كه‌وه‌ ژیانیان .

چ كاتێك داوای گوێرایه‌لی ده‌كرێت ؟

  • كاتێك ئافره‌ت به‌بێ هیچ هۆیه‌كی شه‌رعی و یاسایی مال به‌جێ ده‌هێلێت و ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌بێ ره‌زامه‌ندی پیاو .
  • – كاتێك ئافره‌ت ئاماده‌ نیه‌ گوێرایه‌لی پیاو بكات و به‌ گوێی ناكات به‌بێ هیچ هۆیه‌كی شه‌رعی و یاسایی .

ئه‌و مه‌رجانه‌ی پێویسته‌ بێنه‌دی بۆ ئه‌وه‌ی داوای گوێرایه‌لی به‌رز بكرێته‌وه‌ به‌ نه‌بونی یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ داواكه‌ی ره‌د ده‌كرێته‌وه‌ :

  • پێویسته‌ پیاو ماره‌یی پێشه‌كی دابێته‌ ئافره‌ت كه‌ له‌ گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری ئاماژه‌ی پێكراوه‌ . ٣٣١٥/هیئة الاحوال الشخصیة/٢٠١٠
  • پێویسته‌ پیاو مالی هاوسه‌رێتی ئاماده‌ كردبێت كه‌ مه‌رجی یاسایی ته‌واو بێت . ٣٢١٠/هیئة الاحوال الشخصیة / ٢٠٠٥                           لێره‌ دا مه‌رجه‌كانی مالی هاوسه‌رێتیمان باسكردووه‌     https://www.facebook.com/104524534449914/posts/280441593524873/?d=n
  • پیاو داوای مطاوعه‌ی نه‌كردبێت به‌مه‌به‌ستی زیان گه‌یاندن به‌ ژنه‌كه‌ی .

كاتێك پیاو بریاری دادگا وه‌رده‌گرێت به‌ گوێرایه‌لی ژنی له‌وكاته‌دا ژن نفقه‌ی به‌رده‌وامی نامێنێت و راده‌گیرێت تا ئه‌وكاته‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌ مالیهاوسه‌رێتی . وه‌ به‌ نه‌گه‌رانی پیاو مافی داواكردنی لاسار بوونی ژنی ده‌بێت .( له‌ بابه‌تی داهاتودا باس له‌ لاساری ده‌كه‌ین ) .

نمونه‌ : كاتێك ئافره‌تێك بێ ره‌زامه‌بدی پیاو مال به‌جێ دێلێت جا به‌ ناوی سه‌ردانیكردن بێت یاخود چونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ مال بێ هیچ هۆیه‌كیشه‌رعی و یاسایی و ئاماده‌ نیه‌ بگه‌رێته‌وه‌ مال جا ئافره‌ته‌كه‌ داوای نفقه‌ ی كردبێت یاخود نا ئه‌وكات پیاو پێویسته‌ داوای گوێرایه‌لی به‌رزبكاته‌به‌مه‌به‌ستی گه‌رانه‌وه‌ی هاوژینی بۆ مالی هاوسه‌رێتی وه‌ به‌ نه‌گه‌رانه‌وه‌ی ژن مافی نفقه‌ی نامێنێت و پیاو ده‌توانێت داوای لاساری به‌رزبكاته‌وه‌ تا له‌كاتی جیابونه‌وه‌ ئافره‌ت زۆربه‌ی مافه‌كانی له‌ده‌ست بدات .

محامی محمد نادر مصطفی

07504042011

Back to top button