كوردی عربي English
چالاكیەكان

نەهێشتنى گەندەڵى بۆ گەڕاندنەوەى متمانە لە عێراق

رۆژى چوارشەممە رێکەوتى 24-10-2022بەڕێز د.پەرێز نەجمەدین مەنتک، ئەندامى ئەنجومەنى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، بەنوێنەرایەتیى سەندیکا، بەشدارى کرد لە کۆنفرانسێکى رێکخراوى لێکۆڵەر بۆ سەروەرى یاسا بۆ ڕاگەیاندنى توێژینەوەیەک لەژێر ناونیشانى (یاسا و دامەزراوەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى لە هەرێمى کوردستان) کە چوارچێوەى پڕۆژەى نەهێشتنى گەندەڵییە بۆ گەڕاندنەوەى متمانە لە عێراق، کە بە پاڵپشتى داراییى بەرنامەى گەشەپێدانى نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنجام دەدرێت.
لەو کۆبوونەوەیە کە کۆمەڵێک کەسایەتیى و دامەزراوەى یاساییى و پەیوەندیدار ئامادەى بوون، توێژینەوەکە خرایە ڕوو و سەرنج و تێبینییەکان نیشان دران

Back to top button