كوردی عربي English
چالاكیەكانزانیاری

گشتاندنێک بۆ دادگاکانى هەرێمى کوردستان

دوابەدواى ئەنجامدانى رێکەوتنى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان و عێراق و ئاڕاستەکردنى نووسراو بۆ ئەنجومەنى دادوەریى هەرێمى کوردستان، ئەنجومەنى دادوەرى نووسراوى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان بۆ گشت دادگاکانى تێهەڵچوونەوە دەگشتێنێت بە جێبەجێکردنى ناوەڕۆکەکەى، کە بریتییە لەوەى پێویستە پارێزەرانى ئەندام لە سەندیکاى پارێزەرانى عێراق ئەوانەى بەشێوەیەکى هەمیشەییى لە کوردستان نیشتەجێن و کارى پارێزەرایەتیى ئەنجام دەدەن، پێویستە ناسنامەیان نوێ کرابێتەوە و سەردانى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستانیان کردبێت و هەردوو پرۆسەى بەڵگەى بێتاوانیى و بایۆمێتریان ئەنجام دابێت.

بەپێچەوانەوە بۆیان نییە کارى پارێزەرایەتى بکەن

Back to top button