كوردی عربي English
چالاكیەكان

سەرۆکى سەندیکا بڕوانامەیەکى مرۆییى پێ بەخشرا

بەڕێز بەختیار حەیدەر، سەرۆکى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان لە بارەگاى سەندیکا، پێشوازى کرد لە وەفدێکى یانەى باڵیۆزانى مرۆییى و ئاشتی، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان خاتوو مەروە زەید روبەیعى، سەرۆکى رێکخراوەکە و بەڕێزان ئەحمەد نوعێمى، عەلى خەفاجى و مونتەزەڕ زەیدى ئەندامانى رێکخراوەکە و راگەیاندنکار عەلى مەیاحى.

لە مەراسیمێکدا بەڕێزان لە رێکخراوەکە، بڕوانامە و دروشمى رێکخراو بۆ دیارترین کەسایەتیى مرۆییى ساڵى 2025-2026یان بەخشى بە بەڕێز سەرۆکى سەندیکاى پارێزەران و لە وتەیەکدا رایانگەیاند کە بەڕێز سەرۆکى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان وەکو کەسایەتییەکى یاساییى و مرۆیى، شایستەى ئەو بڕوانامە و خەڵاتەیە، کە رۆڵى کاریگەر و مرۆڤدۆستانەى هەبووە.

بەڕێز بەختیار حەیدەر، بەناوى سەندیکا و پارێزەران سوپاسى کردن و سوپاسى هەڵوێست و کارە مرۆڤدۆستییەکانى لێ کردن.

Back to top button