كوردی عربي English
زانیاری

گرێبەستى ماندووبوونت لەگەڵ بریکاردارەکەت لە سەندیکاى پارێزەران پەسەند بکە

بەپێى ماددەى 39 لە یاساى پارێزەرایەتى هەرێمى کوردستان ژمارە 17ى ساڵى 1999، ئەگەر گرێبەستى ماندووبوونى پارێزەرایەتى لەگەڵ بریکاردارەکەت لە سەندیکاى پارێزەران پەسەند بکەى ئەوا لەکاتى دروستبوونى جیاوازیى و ململانێ و ئامادە نەبوونى بریکاردارەکەت بە پابەند بوونى بە ناوەڕۆکى گرێبەست، ئەوا دەتوانرێت راستەوخۆ گرێبەستەکە ببردرێتە بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێ کردن و گرێبەستەکە هاوشێوەی قەواڵەى فەرمى، هێزى یاساییى هەیە وەک کۆمپیالە و بڕیارى دادگا، هیچ پێویست بە گەڕانەوە بۆ بەرز کردنەوەى داوا لە دادگا ناکات

ماددەی/ 39

یەكەم: پارێزه‌ر ده‌توانێت گرێبه‌ستێكى نووسراو له‌گه‌ڵ بريكار بۆكراو (موكل) بكات، گرێبه‌سته‌كه‌ لاى سه‌نديكا به‌ ئاماده‌بوونى هه‌ردوولا په‌سه‌ند ده‌كرێت به‌رامبه‌ر دانى ره‌سمێكى بڕاوه‌ به‌ بڕى (15,000) پازده‌ هه‌زار دينار يان ئه‌وه‌ى هاوتايه‌تى. [1]

دووەم: ئەگەر وەكیلدانەرەكە دەستخۆشانەی وەكیلەكەی خۆی نەدا ئەوا پارێزەرە وەكیلەكە بۆی هەیە قۆچانی (سند) پێكهاتنە نووسراوەكە كەمەرجەكانی بڕگەی (یەكەم) ی ئەم ماددەیەی تێدا فەراهەمە، بدات بەدایەرەی (تەنفیز) و داوای دەستخۆشانەكەی خۆی بكات ئەوجا پێویستە لەسەر ئەم دایەرەیە هەمان ئەو ئیجرائاتانە بخاتە كار كەلە كاتی تەنفیزكردنی ئەو بڕیارانەی پلەی كۆتاییان وەرگرتووە یان بۆ ئەو قۆچانانەی كە یارای تەنفیز كردنن و دایەرەی (كاتب العدل) 

Back to top button