كوردی عربي English
بڕیارەكانی لیژنەی بەرزەفت

دۆسیەى ژمارە 93/2022

پارێزەر (م.ئ.ز) ئەندام لە سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان/لقى هەولێر لەلایەن لیژنەى بەرزەفتى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان بە سزاى یەک ساڵ راگرتن لە کارى پارێزەرایەتیى سزا درا و بڕیارەکەش پلەى بنبڕى وەرگرتووە چونکە لەلایەن دادگاى پێداچوونەوەى هەرێمى کوردستان پەسەند کراوە.

پارێزەرەکە دەرکەوتووە، کە چەند رەفتارێکى تاوانى ئەنجام داوە کە بریتییە لە دەسخەڕۆدانى بریکارەکەى کە لەگەڵ پیشە و ئاکارى پارێزەرایەتیى ئاماژەپێکراو لە یاساى پارێزەرایەتیى سەندیکاى پارێزەرایەتیى کوردستان و شکۆى پارێزەرایەتیى یەکناگرێتەوە و پێچەوانەى ئادابى پارێزەرە بۆیە دواى سەلماندنى، ئەو سزایە دراوە

جێبەجێکردنى ئەو سزایە لە 15/1/2024 دەست پێدەکات تاکو 15/1/2025 و پارێزەر لەو ماوەیە ناتوانێت و نابێت کارى پارێزەرایەتی، بەشێوەی راستەوخۆ یاخود ناڕاستەوخۆ ئەنجام بدات

Back to top button