كوردی عربي English
بڕیارەكانی لیژنەی بەرزەفت

دۆسیەى ژمارە 9/2024 سلێمانى

لیژنەى بەرزەفتى 3 / لقى سلێمانى سەندیکاى پارێزەران، پارێزەرێکى شارى سلێمانى بە سزاى ڕاگرتن بۆ ماوەى شەش مانگ کارکردن لە پارێزەرایەتیى سزادا

لیژنە سەرنجى دا پارێزەرەکە کە بریکارى کەسێک بووە لە داوایەکى بەراییى، کەمتەرخەمى لە ئەنجامدانى بریکارییەتییەکەى کردووە و رێگاکانى تانەدانى لە بڕیارى دادگا بەکارنەهێناوە و بەهۆیەوە بریکاردارەکەى زیانى بەرکەوتووە

ئەو کارەى پارێزەر پێچەوانەى رەفتارى پیشەى پارێزەرایەتیى و پێشێلکردنى یاساى پارێزەرایەتییە، بۆیە لیژنە سزاى دا و دواى پێداچوونەوەى لەلایەن پارێزەرى سکاڵالێکراو، دادگاى پێداچوونەوە بڕیارەکەى لیژنەى پەسەندکرد و بڕیارەکە پلەى بنبڕى وەرگرت.

بۆ ئەو مەبەستە سەندیکاى پارێزەران گشتاندنێکى بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بە ئاگادارکردنەوەى راگرتنى پارێزەر بۆ ماوەى شەش مانگ

Back to top button