كوردی عربي English
بڕیارەكانی لیژنەی بەرزەفت

دۆسیەى ژمارە 9/2024 سلێمانى

لیژنەى بەرزەفتى 3 / لقى سلێمانى سەندیکاى پارێزەران، پارێزەرێکى شارى سلێمانى بە سزاى ڕاگرتن بۆ ماوەى شەش مانگ کارکردن لە پارێزەرایەتیى سزادا

لیژنە سەرنجى دا پارێزەرەکە کە بریکارى کەسێک بووە لە داوایەکى بەراییى و بڕیارى دادگاى بەراییى بەسەر بریکارەکەى بە بڕێکى زۆرى پارە سەپێندراوە و پارێزەرەکە تانەى پێداچوونەوەى لە بڕیارەکە نەکردووە بەبیانووى ئەوەى کەوا بریکاردارەکەى پارەى میرانەکەى نەداوە، بەهۆیەوە بریکاردارەکەى زیانى زۆرى بەرکەوتووە

ئەو کارەى پارێزەر پێچەوانەى رەفتارى پیشەى پارێزەرایەتیى و پێشێلکردنى یاساى پارێزەرایەتییە، بۆیە لیژنە سزاى دا و دواى پێداچوونەوەى لەلایەن پارێزەرى سکاڵالێکراو، دادگاى پێداچوونەوە بڕیارەکەى لیژنەى پەسەندکرد و بڕیارەکە پلەى بنبڕى وەرگرت.

بۆ ئەو مەبەستە سەندیکاى پارێزەران گشتاندنێکى بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بە ئاگادارکردنەوەى راگرتنى پارێزەر بۆ ماوەى شەش مانگ

Back to top button