كوردی عربي English
ئەنجومەنی سەندیكاچالاكیەكانڕاگەیاندن

نەقیبى سەندیکاى پارێزەرانى عێراقى سەردانى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتى 2-8-2026 بەڕێز بەختیار حەیدەر، سەرۆکى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان بە ئامادەبوونى بەڕێزان هەڤاڵ عبدالله، جێگرى سەرۆکى سەندیکا و بژار ئەکرەم عەللاف و د.پەرێز نەجمەدین مەنتک و طارق صابر گەردى ئەندامانى ئەنجومەنى سەندیکا پێشوازى کرد لە بەڕێز خاتوو ئەحلام اللامى نەقیبى سەندیکاى پارێزەرانى عێراق، کە بە یاوەرى بەڕێزان پیرۆ ئەمیر، جێگری نەقیب و د.علی عبدالمحسن و ئوسامە جبورى، رەشا تەمیمى کەڕار الحلى، موستەفا صادق و عەلى نعێمى ئەندامانى ئەنجومەنى سەندیکاى پارێزەرانى عێراق و خاتوو بوسەینە عاگول نوێنەرى سەندیکاى پارێزەرانى عێراق لە هەرێمى کوردستان.

لە دانیشتنێکدا دواى بەخێرهاتن، بەڕێز بەختیار حەیدەر سەرۆکى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان بەناوى ئەنجومەنى سەندیکا و پارێزەرانى کوردستان خۆشحاڵى خۆى بە سەردانى وەفدەکە راگەیاند و دووپاتى پەیوەندیى بەردەوام و کارکردنى هاوبەشى نێوان هەردوو سەندیکا کردەوە، لەپێناوى بەرژەوەندى پارێزەران و سەروەرى یاسا و جێبەجێکردنى.

خاتوو ئەحلام لامى، بەناوى سەندیکاى پارێزەرانى عێراق و پارێزەرانى، سوپاسى ئەو پێشوازییە گەرمە و هەماهەنگییە بەردەوامەى نێوان هەردوولا کردەوە و جەختى لەسەر جێبەجێکردنى رێککەوتننامەى نێوان هەردوولا و پێشکەوتنەکانى کردەوە کە لەگەڵ دۆخى ئەمڕۆ بگونجێت و هەروەها کارئاسانیکردنى هەردوو سەندیکا بۆ ئەندامەکانیى و هاوکاریکردنیان لە جێبەجێکردنى کار و مامەڵەکانیان لە فەرمانگەکان و دادگاکان.

هەردوولا دووپاتى بەردەوامى کارکردنى هاوبەش و دۆزینەوەى میکانیزمى باشتر کردەوە لەپێناوى خزمەتى پترى پارێزەران.

Back to top button