كوردی عربي English
بڕیارەكانی لیژنەی بەرزەفت

دۆسیەى ژمارە 87/2022 هەولێر

لیژنەى بەرزەفتى لقى هەولێرى سەندیکاى پارێزەران، پارێزەرێکى بە سزاى ڕاگرتن بۆ ماوەى یەک ساڵ کارکردن لە پارێزەرایەتیى سزادا

لیژنە سەرنجى دا پارێزەرەکە بریکارى یەکێک لە بانکەکانى کوردستان بووە و یەکێک لە کارەکانى بریتی بووە لە گەڕاندنەوەى شایستەکانى بانک، کە لەلایەن خەڵکەوە بۆ بانک دەگەڕێندرایەوە لەرێگاى ئەوەوە. بەڵام پارێزەرەکە لەبرى گەڕاندنەوەى پارەکان بۆ بانک بۆ خۆى گلى داوەتەوە و نەیگەڕاندۆتەوە.
لیژنە دواى لێکۆڵینەوە و وەرگرتنى بەڵگەکان بۆى دەرکەوت کەوا سکاڵالێکراو پێچەوانەى ئەرکەکانى پارێزەرایەتى جوڵاوەتەوە و پێشێلکارى ئەنجام داوە، بۆیە بڕیارى دا بە راگرتنى بۆ ماوەى یەک ساڵ لە کارى پارێزەرایەتی.

پارێزەرى سکاڵالێکراو تانەى لە بڕیارەکەى لیژنە دا و دادگاى پێداچوونەوەى هەرێم بەپێى بڕیارەکەى پەسەندى بڕیارى لیژنەى کردووە و بڕیارەکە پلەى بنبڕى وەرگرت.

بۆ ئەو مەبەستە سەندیکا گشتاندنى بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بۆ ئاگادارکردنەوەیان لە جێبەجێکردنى ئەو بڕیارە

Back to top button