كوردی عربي English
بڕیارەكانی لیژنەی بەرزەفت

دۆسیەى ژمارە 72/2024

لیژنەى بەرزەفتى هەولێرى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان لە دۆسیەى ژمارە 72/2024 پارێزەرێک سزا دەدات بە سزاى راگرتن لە کارکردنى پارێزەرایەتیى بۆ ماوەى شەش مانگ

ئەو پارێزەرە لەگەڵ کەسێکى بیانى کە سکاڵاکارى دۆسیەکەیە رێکەوتنى کردووە کە نشینگەکەى بۆ نوێ بکاتەوە، بەڵام بەهۆى کەمتەرخەمیى و بەدوادانەچوونى، کەسە بیانییەکە پێبژاردنێکى زۆرى هاتۆتە سەر و نشینگەکەشى نوێ نەکراوەتەوە.

لیژنە دواى ئەنجامدانى لێکۆڵینەوە و دانیشتن بڕیارەکەى دەرکرد و دواى تێپەڕبوونى ماوەى یاسایی، بڕیارەکە پلەى بنبڕى وەرگرت کە لە رێکەوتى 15/12/2024 سزاکە دەست پێدەکات تاوەکو 15/06/2025

پێویستە پارێزەرەکە پەیوەست بێ بە بڕیارەکە و هیچ کارێکى پارێزەرایەتیى لەو ماوەیە ئەنجام نەدات و بەپێچەوانەوە سزاکەى قورستر دەبێت

Back to top button