كوردی عربي English
بڕیارەكانی لیژنەی بەرزەفت

دۆسیەى ژمارە 65/2023

پارێزەر (ع.م.م) ئەندام لە سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان/لقى هەولێر لەلایەن لیژنەى بەرزەفتى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان بە سزاى شەش مانگ راگرتن لە کارى پارێزەرایەتیى سزا درا و بڕیارەکەش دواى پەسەند کردنى لەلایەن دادگاى پێداچوونەوەى هەرێم، پلەى بنبڕى وەرگرتووە

لە دۆسیەکە دەردەکەوێت کە پارێزەرى سزادراو، گرێبەستێکى لەگەڵ بریکاردارەکەى خۆى کردووە و پێشەکى 2000 دۆلارى لێ وەرگرتووە بەمەبەستى ئەنجامدانى مامەڵەى گۆڕینى رێکەوتى لەدایکبوونى دایکى بریکاردارەکەى. بەڵام سەرەڕاى تێپەڕینى ماوەیەکى زۆر، کەچى هیچ کارێکى ئەنجام نەداوە و وەڵامى پەیوەندییەکانى بریکاردارەکەشى نەداوەتەوە.

بڕیارەکە لە 15/1/2024 دەچێتە وارى جێبەجێکردن و پارێزەرەکە لەو رێکەوتە تاکو شەش مانگ، ناتوانێت کارى پارێزەرایەتیى بەشێوەی راستەوخۆ یاخود ناڕاستەوخۆ ئەنجام بدات

Back to top button