كوردی عربي English
بڕیارەكانی لیژنەی بەرزەفت

دۆسیەى ژمارە 53/2023

پارێزەر (ل.م.ص) ئەندام لە سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان/لقى هەولێر لەلایەن لیژنەى بەرزەفتى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان بە سزاى شەش مانگ راگرتن لە کارى پارێزەرایەتیى سزا درا و بڕیارەکەش پلەى بنبڕى وەرگرتووە، لەبەر تێپەڕینى ماوەى یاساییى و تانە نەگرتن لە بڕیارەکە

لە دۆسیەکە سەلمێندراوە کە هاووڵاتییەکى سوریاییى بڕى پێنج سەت دۆلار و سەت و پەنجا هەزارى دینارى داوەتە پارێزەرى سکاڵالێکراو لەگەڵ پاسپۆرت و ناسنامەى نشینگە، بەمەبەستى نوێکردنەوەى نشینگەکەى، بەڵام پارێزەرەکە هیچ کارێکى بۆ جێبەجێ نەکردووە و بەهۆیەوە هاووڵاتییە سوریاییەکە تووشى پێبژاردن لە فەرمانگەى نشینگە بۆتەوە

بڕیارەکە لە 15/1/2024 دەچێتە وارى جێبەجێکردن و پارێزەرەکە لەو رێکەوتە تاکو شەش مانگ، ناتوانێت کارى پارێزەرایەتیى بەشێوەی راستەوخۆ یاخود ناڕاستەوخۆ ئەنجام بدات

Back to top button