كوردی عربي English
بڕیارەكانی لیژنەی بەرزەفت

دۆسیەى بەرزەفتى ژمارە 39/2024 هەولێر

لیژنەى بەرزەفتى لقى هەولێرى سەندیکاى پارێزەران، پارێزەرێکى بە سزاى ڕاگرتن بۆ ماوەى شەش مانگ کارکردن لە پارێزەرایەتیى سزادا

لیژنە سەرنجى دا پارێزەرەکە بریکارى سکاڵاکار بووە و بڕى هەشت ملیۆن دینارى لە بەڕێوەبەرایەتیى جێبەجێکردن کە پارەى سکاڵاکار بووە بە بریکارنامە وەرگرتووە و بۆ خۆى گل دابووە و نەیگەڕاندبووەوە.

لیژنە دواى دڵنیابوونەوە و دانپێدانانى خودى سکاڵالێکراو بڕیارى دا بە سزادانى، بە سزاى شەش مانگ راگرتن لە کارى پارێزەرایەتی کە لە 18/2025ەوە دەست پێدەکات.

بۆ ئەو مەبەستە سەندیکا گشتاندنى بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بۆ ئاگادارکردنەوەیان لە جێبەجێکردنى ئەو بڕیارە

Back to top button