كوردی عربي English
بڕیارەكانی لیژنەی بەرزەفت

دۆسیەى ژمارە 31/2022

پارێزەرێکى لقى سلێمانى سەندیکا سزا دەدرێت، چونکە کەمتەرخەمى کردووە بەرانبەر مافى بریکاردارەکەى، کە بەرێوەبەرایەتیى گشتى کارەباى سلێمانى بووە بەوەى کە رێگاى تانەدانى نەگرتۆتە بەر لەبەرانبەر ئەو بڕیارەى کە لەسەر بریکاردارەکەى دەرچووە.

سەندیکاى پارێزەران، دواى لێکۆڵینەوە و وەرگرتنى وتەى لایەنەکان، پارێزەرەکە بە سزاى (شەش) مانگ ڕاگرتن لەکارى پارێزەرایەتى سزادا.

دواى یەکلابوونەوەى بڕیارەکە، سەندیکا نووسراوى بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بەمەبەستى ئاگاداربوون لە بڕیارى راگرتنەکە کە لە 15-08-2023 تاکو 15-02-2024 جێبەجێ دەکرێت و نابێت لەو ماوەیە پارێزەرەکە، کارى پارێزەرایەتى بکات

Back to top button