كوردی عربي English
بڕیارەكانی لیژنەی بەرزەفت

دۆسیەى ژمارە 29/2024

لیژنەى بەرزەفتى لقى هەولێرى سەندیکاى پارێزەران، پارێزەرێکى شارى هەولێرى بە سزاى ڕاگرتن بۆ ماوەى شەش مانگ کارکردن لە پارێزەرایەتیى سزادا

لیژنە سەرنجى دا پارێزەرەکە بڕى هەشت ملیۆن و پێنج سەت هەزار دینارى لە سکاڵاکار وەرگرتووە بۆ تۆمارکردنى شوقە بەناوى بریکارەکەیەوە و دانى رسومات، کەچى وەک لە لێکۆڵینەوەدا دەرکەوت پارێزەرەکە کارەکەى ئەنجام نەداوە و پارەکەشى بۆ سکاڵاکار نەگەڕاندۆتەوە.

ئەو کارەى پارێزەر پێچەوانەى رەفتارى پیشەى پارێزەرایەتیى و پێشێلکردنى یاساى پارێزەرایەتییە، بۆیە لیژنە سزاى دا و بڕیارەکە دواى تێپەڕینى ماوەى یاسایی، پلەى بنبڕى وەرگرت

Back to top button