كوردی عربي English
بڕیارەكانی لیژنەی بەرزەفت

دۆسیەى بەرزەفتى 185/2025 هەولێر

لیژنەى بەرزەفتى لقى هەولێرى سەندیکاى پارێزەران، پارێزەرێکى بە سزاى ڕاگرتن بۆ ماوەى دوو ساڵ کارکردن لە پارێزەرایەتیى سزادا

لیژنە سەرنجى دا پارێزەرەکە بە کلێشە و مۆر و واژۆى خۆى، پسوولەى داوەتە هاووڵاتییەک و ژمارەى زەوى لەسەر نووسیوە کە گوایە بەناوى کەسێکە و راست و دروستى دووپات کردۆتەوە و لەسەر ئەو بنچینەیەش هاووڵاتییى زەوییەکانى کڕیوە و پارەى داوەتە خاوەنى کارتەکە.

دواتر دەرکەوتووە کە کارتەکە تەزویرە و ژمارە و ناوەکان هەڵەیە و پارێزەرەکە بە ئەنقەست ئەو کارەى ئەنجام داوە و دەستى لەگەڵ خاوەنى کارتە تەزویرەکە تێکەڵ کردووە.

ئەو کارەى پارێزەر کە دوورە لە پیشەى پارێزەرایەتیى و لیژنەى بەرزەفتى سەندیکا سزاى دا و دادگاى پێداچوونەوەش پەسەندى کرد.

Back to top button