كوردی عربي English
بڕیارەكانی لیژنەی بەرزەفت

دۆسیەى بەرزەفتى ژمارە 134/2024 هەولێر

لیژنەى بەرزەفتى لقى هەولێرى سەندیکاى پارێزەران، پارێزەرێکى بە سزاى ڕاگرتن بۆ ماوەى شەش مانگ کارکردن لە پارێزەرایەتیى سزادا

لیژنە سەرنجى دا پارێزەرەکە بریکارى سکاڵاکار بووە وبەبێ بیانوو و بەڵگەى یاساییى و بەبێ ئەوەى لە بریکارنامە لادرا بێت ئامادەى دانیشتنى دادبینییەکانى داواکانى بریکاردارەکەى نەبووە.

لیژنە دواى دڵنیابوونەوە و دانپێدانانى خودى سکاڵالێکراو بڕیارى دا بە سزادانى، بە سزاى شەش مانگ راگرتن لە کارى پارێزەرایەتی کە لە 1/9/2025ەوە دەست پێدەکات.

بۆ ئەو مەبەستە سەندیکا گشتاندنى بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بۆ ئاگادارکردنەوەیان لە جێبەجێکردنى ئەو بڕیارە

Back to top button