كوردی عربي English
بڕیارەكانی لیژنەی بەرزەفت

دۆسیەى ژمارە 123/2024 سلێمانى

لیژنەى بەرزەفتى 3 / لقى سلێمانى سەندیکاى پارێزەران، پارێزەرێکى شارى سلێمانى بە سزاى ڕاگرتن بۆ ماوەى یەک ساڵ کارکردن لە پارێزەرایەتیى سزادا

لیژنە سەرنجى دا پارێزەرەکە کە بریکارى کەسێک بووە و بڕیار بووە مامەڵەیەکى تۆمارکردنى موڵکى لە بەڕێوەبەرایەتیى تۆمارکردنى خانوبەرەى سلێمانى بۆ جێبەجێ بکات و بڕى 13,500,000 سێزدە ملیۆن و پێنج سەت هەزارى لە بریکاردارەکەى وەرگرتووە بۆ دانى میرانەى یاسایی، کەچى نە مامەڵەکەى جێبەجێ کردووە و نە پارەکەى بۆ بریکاردارەکەى گەڕاندۆتەوە

ئەو کارەى پارێزەر پێچەوانەى رەفتارى پیشەى پارێزەرایەتیى و پێشێلکردنى یاساى پارێزەرایەتییە، بۆیە لیژنە سزاى دا و دواى پێداچوونەوەى لەلایەن پارێزەرى سکاڵالێکراو، دادگاى پێداچوونەوە بڕیارەکەى لیژنەى پەسەندکرد و بڕیارەکە پلەى بنبڕى وەرگرت.

بۆ ئەو مەبەستە سەندیکاى پارێزەران گشتاندنێکى بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بە ئاگادارکردنەوەى راگرتنى پارێزەر بۆ ماوەى یەک ساڵ

Back to top button