كوردی عربي English
بڕیارەكانی لیژنەی بەرزەفت

دۆسیەى ژمارە 110/2022

پارێزەر (ئا.م.ع) ئەندام لە سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان/لقى سلێمانى بەهۆى پێشێلکردنى ماددەى 42/چوارەم لە یاساى پارێزەرایەتیى هەرێمى کوردستان ژمارە 17ى ساڵى 1999ى هەموارکراو، بۆیە لیژنەى بەرزەفتى سەندیکا دواى سەلماندنى پێشێلکارییەکە، پارێزەرەکەى بە ڕاگرتنى شەش مانگ لە کارى پارێزەرایەتیى سزادا و دادگاى پێداچوونەوەش بڕیارەکەى پەسەند کردووە.

دەرکەوتووە پارێزەرەکە بریکارى کەسێک بووە لە دژى کەسێکى دیکە، دواتر لە داوایەکى دیکە بریکارى هاودژەکەى وەرگرتووە دژى بریکارى پێشووى خۆى (روونکردنەوە و وردەکارى زیاتر لەنێو بڕیارەکە دا هەیە)

بڕگەى چوارەم لە ماددەى 42ى یاساى پارێزەرایەتیى دەڵێت: پارێزەر لەكاتی بەرپاكردنی دەعوایەكدا كەخۆی وەكالەتی تێدا كردووە نابێ وەكیلایەتی هاودژی موەكیلەكەی بكات بەشێوەیەكی گشتیش نابێ لەدوو بەرژەوەندیی هاودژدا نوێنەر بێت هەموو پارێزەرێك لەو پارێزەرانەش دەگرێتەوە كەبەهەر سیفەتێ لە نووسینگەكەیدا لەگەڵیدا كاردەكەن.

Back to top button