كوردی عربي English
چالاكیەكانگەلەری و وێنە

وەفدێکى سەندیکا سەردانى وەزارەتى ناوخۆ دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ۱۹-۷-۲٠۲۲ وەفدێکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان د.پەرێز مەنتک، ئەندامی ئەنجومەن و ئارام گەردی، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەندیکا سەردانی وەزارەتی ناوخۆیان کرد و لەگەڵ بەڕێز د.هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەت کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی بابەتە یاساییەکان و دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاو بۆ کارئاسانی پتری کاروباری پارێزەران و لادانی ئاستەنگەکان و هاوکاریکردنی سەندیکای پارێزەران بۆ وەزارەت و خزمەتکردنی بەرژەوەندیی گشتی

هەردوولا لەسەر چەند تەوەرێک ڕێکەوتنی سەرەتاییان کرد و بڕیار درا لەماوەی داهاتوو هەماهەنگیی و کاری جیددی لەسەر بکرێت

Back to top button