كوردی عربي English
بڕیارەكانی لیژنەی بەرزەفت

دۆسیەى ژمارە 76/2021

پارێزەرێکى لقى هەولێرى سەندیکا سزا دەدرێت، چونکە بەبێ هۆکار ئامادەنەبووە لە دانیشتنى یەکێک لە دادبینییەکانى بریکاردارەکەى، کە ئەمەش بۆتە هۆى پووچەڵبوونەوەى داواکە، بەمەش زیانى بە بریکاردارەکەى گەیاندووە و هەڵسوکەوتەکەى دژى پابەندییەکانى پارێزەرە، کە لە یاساى پارێزەرایەتیى دا هاتووە.

لیژنەى بەرزەفتى سەندیکاى پارێزەران، دواى لێکۆڵینەوە و وەرگرتنى وتەى لایەنەکان، پارێزەرەکە بە سزاى (شەش) مانگ ڕاگرتن لەکارى پارێزەرایەتى سزادا.

دواى ئەوەى پارێزەرى ناوبراو، بڕیارەکەى لیژنەى بەرزەفتى، تەمییز کردەوە، دەستەى کشتوکاڵیى و پەرتەوازە و کار لە دادگاى تێهەڵچوونەوە، بڕیارەکەى پشتڕاست و پەسەند کرد

دواى یەکلابوونەوەى بڕیارەکە، سەندیکا نووسراوى بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بەمەبەستى ئاگاداربوون لە بڕیارى راگرتنەکە کە لە 15-11-2022 تاکو 15-5-2023 جێبەجێ دەکرێت و نابێت لەو ماوەیە پارێزەرەکە، کارى پارێزەرایەتى بکات

Back to top button