كوردی عربي English
چالاكیەكان

یەکەم کۆبوونەوەى فەرمانبەران لە باڵەخانەى نوێ

ئەمڕۆ پێنج شەممە رێکەوتى 30/01/2025 لە هۆڵى کۆبوونەوەکانى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، بە ئامادەبوونى بەڕێز بەختیار حەیدەر، سەرۆکى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان و ئەندامانى ئەنجومەنى سەندیکا و بەڕێوەبەر و کارگێڕانى دەستەى سندوقى خانەنشینى پارێزەران کۆبوونەوەیەک لەگەڵ فەرمانبەرانی سەندیکاى پارێزەران و دەستەى سندوقى خانەنشینى پارێزەران ئەنجام درا.

لەو کۆبوونەوەیە بەڕێز بەختیار حەیدەر، وێراى بەخێرهێنان و پیرۆزباییى کردن لە پارێزەران و فەرمانبەرانى سەندیکا و دەستەى سندوق بەبۆنەى کردنەوەى باڵەخانەى نوێ، دەستخۆشیى لە فەرمانبەرانى سەندیکا و دەستە کرد، کە هەمیشە بەشێوازێکى رێک و پێک کارەکانیان ئەنجام دەدەن و دواتر چەند رێنماییەک و تەوەرێکى بۆ فەرمانبەران باس کرد و تیشکى خستە سەر گرینگى پاراستنى باڵەخانە و بەشەکانیى کە شایستە بێ بە فەرمانبەران و باڵەخانەکە و ئەو ماندووبوون و خەرجییەى کە لێى کراوە. دواتر تیشکى خستە سەر پلان و بەرنامەکانى کارکردنى نوێ و میکانیزمەکانى کارکردن و بەڕێوەبردنى کاروبارەکانى کارگێڕیى و داراییى و گشت بەشەکانى، بەشێوەیەک لە خزمەتکردنى سەندیکا و دەستەى سندوق و پارێزەران و هاووڵاتییان دا بێت.

لە کۆتاییى بابەتى خۆئامادەکردن بۆ پێشوازیکردن لە پارێزەران بۆ نوێکردنەوەى بەشدارى ساڵانە (ناسنامە)ى 2025 کە سەرەتاى هەفتەى داهاتوو لە رۆژى 02/02/2025 دەست پێدەکات و فەرمانبەرانى راسپارد کە بە جوانترین و شایستەترین شێواز پێشوازى لە پارێزەران بکەن و مامەڵەکانیان راییى بکەن، هەروەکچۆن لە پێشووتر دڵسۆزانە کارەکانیان ئەنجام داوە.

Back to top button