كوردی عربي English
چالاكیەكان

ۆرکشۆپێک لەسەر مافى ئافرەت لە یاساى کار

ئەمڕۆ پێنج شەممە رێکەوتى 16/01/2025 لە هوتێلى ڤان رۆیال لە هەولێر، بەڕێز د.پەرێز نجم الدین مەنتک، ئەندامى ئەنجومەنى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان بەشدارى کرد لە ۆرکشۆپێک، کە رێکخراوى یەکتر قبووڵکردن (AOO) بە هاوکارى نووسینگەى رێکخەرى نووسینگەى راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەژێر ناونیشانى (مافى ئافرەت لە یاساى کارى بەرکار لە هەرێمى کوردستان) ئەنجامى دا.

لە ۆرکشۆپەکە و گفتوگۆ کراوەکە، کە نوێنەرى لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەى بوون، سەرۆکى رێکخراوەکە وتەى بەخێرهاتنى پێشکەش کرد و دواتر بەڕێز د.دیندار زێبارى رێکخەرى نووسینگەى راسپاردە نێودەوڵەتییەکان باسێکى لەسەر دەستەبەرکردنى مافەکانى ئافرەت لە هەرێمى کوردستان پێشکەش کرد و دواى ئەوەش بەڕێز دادوەر ئاڤان محسن رەشید، دادوەرى دادگاى کار لە هەولێر باسى کەموکوڕییەکانى یاساى کارى کرد و دواتر بەشداربووان سەرنجەکانیان خستە ڕوو و گفتوگۆیەکى سوودبەخش کرا کە لە کۆتاییى بوونە راسپاردە و پێشنیار و بڕیارە رێکخراوەکە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانى بەرز بکاتەوە

Back to top button