كوردی عربي English
چالاكیەكان

ۆرکشۆپێک لەسەر سپیکردنەوەى پارە

لەماوەى نێوان رۆژانى 19تاکو 21/1/2025 لەناو باڵەخانەى وەزارەتى ناوخۆ لە هەولێر، بەڕێز ئارام گەردى، راوێژکارى راگەیاندنى سەندیکا بەنوێنەرایەتیى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان, بەشدارى کرد لە ۆرکشۆپێک کە بەسەرپەرشتى بەرێوەبەرایەتیى نەهێشتنى تاوانى سپیکردنەوەى پارە لە وەزارەتى ناوخۆ بەرێوە چوو.

لەو ۆرکشۆپە کە نوێنەرانى نووسینگەى نەهێشتنى تاوانى سپیکردنەوەى پارە و رووبەڕووبوونەوەى تیرۆر لە بانکى ناوەندى عێراقى بەرێوەیان دەبرد، نوێنەرانى لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئەنجومەنى وەزیران، ئەنجومەنى دادوەرى، داواکارى گشتى، دەستەى دەستپاکى، نوێنەرانى لایەنە ئەمنییەکان و سەندیکاى ژمێریاران و لایەنەکانى پەیوەستدار بەشدارییان تێدا کرد، بۆ خۆئامادەکردن بوو بۆ نووسینەوەى راپۆرتى کۆتاییى و پێشکەشکردنى زانیارى دەربارەى رێکارەکانى رووبەرووبوونەوەى تاوانى شووشتنەوەى پارە و پارەدارکردنى تیرۆر و ئەو کارانەى لەماوەى رابووردوو لەلایەن لایەنە بەشداربووەکانى ۆرکشۆپەکە ئەنجام دراوە، تاکو پێشکەش بە رێکخراوى کارى داراییى جیهانیى (FATF) و (مینافاتف) بکرێت، کە عێراق تیایدا ئەندامە و بەرپرسن لە هەڵسەنگاندنى بارودۆخى داراییى عێراق لە رووى رووبەڕووبوونەوەى تاوانى شووشتنەوەى پارە و پارەدارکردنى تیرۆر.

لەماوەى سێ رۆژى ۆرکشۆپەکە، وردەکارییەکان بە تەواوى خرانە ڕوو، رێنماییى و ئەو زانیارییانە خرانە ڕوو کە دەبێت کارى لەسەر بکرێت و لەماوەى داهاتوو راپۆرتى لەسەر ئامادە بکرێت، کە زانیاریی ورد و زانستی، داراییى و یاساییى و دادوەریین. کە لە کۆتاییى چۆنیەتى رووبەڕووبوونەوەى عێراق و هەرێمى کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى سپیکردنەوەى پارە و پارەدارکردنى تیرۆر دەسەلمێنن.

Back to top button