كوردی عربي English
چالاكیەكان

کۆتاییى بە خولێکى راهێنانى پارێزەران هێنرا و بڕوانامەیان بەسەر دابەش کرا

ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتى 28-2-2023 بە ئامادەبوونى پارێزەرانى راوێژکارى بەریتانیایى، دواى ئەوەى لەژێر سەرپەرشتیى و چاودێرى کونسوڵخانەى گشتیى بەریتانیا لە هەولێر و باڵیۆزخانەى بەریتانیا لە بەغدا، ئەکزیۆم ئینتەرناشناڵ خولێکى چەند مانگەى بۆ بەشێک لە پارێزەرانى هەولێر کردەوە، کە لەماوەى کۆرسەکان چەندین بابەتى پەیوەستدار بە کەیسەکانى پارێزەران و یاسا و دۆسیە سزاییەکان و ئەزموونەکانى وڵاتى خۆیان، بۆ پارێزەرانى بەشداربوو شى کرانەوە و ئاڵوگۆڕیى زانیارییى یاساییى لەنێوان هەردوولا کرا و سەردانى نووسینگەکانى پارێزەرانیان کرد و پێکەوە و چەندین جار لەگەڵ پارێزەرانى بەشداربوو، سەردانى دادگاکانیان کرد و لە نزیکەوە ئاشنابوون بە ئەزموونى دادبینیى و دادگاییکردن و هەڵگرتن و رێکخستنى پەڕاوە دادوەرییەکان و لێکۆڵینەوە لە تاوانەکان، ئەمڕۆ کۆتاییى بە فەیسى یەکەمى خول و کۆرسەکان کرا و بڕوانامەى راهێنانى خولەکە بەسەر پارێزەرانى بەشداربوو دابەش کرا.

شیاوى گوتنە، ئەو خول و کۆرسانە کە ئێستا لە شارى سلێمانیش بۆ پارێزەرانى شارەکە بەردەوامە، بڕیارە لەماوەى داهاتوو، لە شارەکانى ترى کوردستان و پارێزەرانى ترى جیاجیاى سەندیکاى پارێزەران بگرێتەوە و لەسەر تەوەرى جیاوازى پەیوەست بە سیستەمیى دادوەرییى و پەرەپێدانى پیشەى پارێزەرایەتیى و وەرگرتنى ئەزموونى یەکتر، ئەنجام بدرێت

Back to top button