كوردی عربي English
چالاكیەكان

کۆبوونەوەیەک لەسەر پەیمانگاى پارێزەرایەتى

ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتى 25-1-2023 لە بارەگاى پەیمانگاى دادوەریى هەرێمى کوردستان، بە ئامادەبوونى بەڕێز بەختیار حەیدەر، سەرۆکى سەندیکاى پارێزەران و بەرێز دادوەر عوسمان یاسین، بەڕێوەبەرى گشتیى پەیمانگاى دادوەرى، بەڕێز د.حوسێن تۆفیق فەیزوڵا راگرى کۆلیژى یاساى زانکۆى سەلاحەددین و بەڕێزان جێگر و ئەندامانى ئەنجومەنى سەندیکاى پارێزەران کۆبوونەیەوەکى گرینگ دەربارەى گفتوگۆکردن لەسەر پەیمانگاى پارێزەرایەتیى کرا.

تەوەرى سەرەکى گفتوگۆکە لەسەر پەیڕەوى ناوەخۆى پەیمانگاى پارێزەرایەتیى و سیستەمە گشتییەکانیى و پەیکەربەندیى و بڕگە و ماددەکانى کرا، هەروەها هەماهەنگیی نێوان سەندیکاى پارێزەران و پەیمانگاى دادوەریى و کۆلیژى یاسا بەمەبەستى دامەزراندن و دەستبەکاربوونى پەیمانگاى پارێزەرایەتى باس کرا، بۆ مەبەستى شێوازەکانى وانەوتنەوە و وەرگرتنى پارێزەران و شیاندن و راهێنانیان و دابینکردنى پێداویستییەکانى پەیمانگاى پارێزەرایەتى تاوتوێ کران.

شیاوى گوتنە بەپێى بڕگەى دووەم لە ماددەى یانزەهەمى یاساى پارێزەرایەتیى هەرێمى کوردستان ژمارە 17ى ساڵى 1999ى هەموارکراو، سه‌نديكا مافى هه‌يه‌ په‌يمانگايه‌ك يان ناوه‌ندێكى تايبه‌ت له‌سه‌ر بنه‌ماى زانستى يان پيشه‌يى دابمه‌زرێنێت بۆ ئاماده‌كردن و ڕاهێنان و شياندنى ئه‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێت ببنه‌ ئه‌ندام له‌ سه‌نديكا يان ئه‌وانه‌ى ئه‌ندامنتيايدا، ئه‌نجومه‌نى سه‌نديكا پێڕه‌وێك ده‌رده‌كات بۆ رێكخستنه‌وه‌ى كاروبارى ئه‌وانه‌ى حوكمى ئه‌م بڕگه‌يه‌ ده‌يانگرێته‌وه‌.

Back to top button