كوردی عربي English
چالاكیەكانڕاگەیاندن

کۆبوونەوەى هاوبەشى ئەنجومەنی دادوەریى و سەندیکاى پارێزەران

رۆژى پێنج شەممە رێکەوتى 29/08/2024 کۆبوونەوەیەکى هاوبەش لەنێوان ئەنجومەنى دادوەریى هەرێمى کوردستان و سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان ئەنجامدرا، کە بەڕێز دادوەر عبدالجبار عزیز سەرۆکى ئەنجومەنى داوەریى و بەڕێزان جێگرانى سەرۆکى ئەنجومەن و ئەندامانى ئەنجومەن لە سەرۆکى داواکاریى گشتیى و سەرۆکەکانى دادگاکانى تێهەڵچوونەوەى ناوچەکان، وەک ئەنجومەنى دادوەریى، و بەڕێز بەختیار حەیدەر سەرۆکى سەندیکاى پارێزەران و بەڕێزان جێگرى سەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەن لە سەندیکاى پارێزەران ئامادەى بوون.

لە کۆبوونەوەکەدا کە پێشتر خشتەى ئەو تەوەر و بابەتانە بەرنامەى بۆ دانرا بوو گفتوگۆى لەسەر بکرێت، بە وردیى و بابەتییانە تاوتوێ کران، کە لە پێناوى بەرژەوەندیى جێبەجێکردنى یاسا و بەرژەوەندیى گشتیى و خێراکردنى میکانیزمەکانى بەڕێوەچوونى دادبینیى و دادگاییکردنەکان و پتەوکردنى پەیوەندیى نێوان دادوەریى و وەستاو و دادوەریى دانیشتوو (القضاء الواقف والقضاء الجالس)، هەروەها زاڵبوون بەسەر ئەو ئاریشە و بەربەستانەى کە دەبنە هۆکار لە دروستبوونى کەلێننى سەروەری یاسا و پراکتیزەکردنى کارەکانى دادوەری.

هەردوولا بە تەواوى جەختیار لە هەماهەنگیى نێوانیان کردەوە و گرینگی بەردەوامبوونى کۆبوونەوەی هاوچەشنى لەو شێوەیەیان، بە گونجاو بینى.

لە کۆتاییدا هەردوولا بڕیاریان دا خاڵەکانى گفتوگۆى ئەو کۆبوونەوەیە و دەرەنجام و پێشنیارەکان، بکەن بە نووسراو و گشتاندن بۆ لایەنەکانى سنوورى خۆیان لەپێناوى جێبەجێکردن و پەیڕەو کردنیان.

Back to top button