كوردی عربي English
وتار

پارێزەرایەتی دیجیتاڵی و ڕۆڵی لەگەشەپێدانی پیشەی پارێزەرایەتی

د. پەرێز نەجمەدین كەریم

بیرۆکەی پیشەی پارێزەرایەتی ئەلیكترۆنی لەسەر بنەمای دابینکردنی خزمەتگوزاری یاسایی و راوێژكاری بۆ هاوولاتیان لەڕێگەی پلاتفۆرمی ئۆنلاین وەک وێبسایت و بەرنامەی ئەلیکترۆنی و سیستەمەکانی کۆبوونەوەی دوور و پلاتفۆڕمەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

كە ئەمەش گوزارشتە لە تەحەدایەکی سەرەکی بۆ پیشەی پارێزەرایەتی، چونکە پێویستی بە گۆڕینی نەریتی پیشەی پارێزەرایەتی هەیە بۆ پراکتیزەکردنی پیشەی پارێزەرایەتی دیجیتاڵی.

لە هەندێک وولاتان بەپێویست زانراوە كە گرنگی بدرێت بە گۆڕینی پیشەی پارێزەرایەتی تەقلیدی بۆ ناو جیهانی نوێی دیجیتاڵی و ئامانجی سەرەکیشی بەردەوامبوون بوو لە پەرەسەندن لە دابینکردنی خزمەتگوزارییە یاساییەکان، وە لەلایەكی تر داکۆکی دیجیتاڵی سوودی گەیاندووە کە گرنگترینیان خێرایی تەواوکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکانە لەلایەن كۆمپانیایی پارێزەرایەتیەو وەک مۆدێلێک لە پرۆسەی گۆڕینی دیجیتاڵی پیشەیی.

لەڕێگەی بەرنامەی ئەلکترۆنییەوە هاوولاتیان دەتوانن كەلەجێگای خۆی بێت یان ئۆفیسەکەی و لەڕێگەی مۆبایلەکەیەوە داوای خزمەتگوزاری یاسایی و ئامۆژگاری بکات لەوانە پڕکردنەوەی داتاو لکاندنی بەڵگەنامەکان و ناردنی تۆماری دەنگی و گشت بەلگەی پێویست بە هەر كەیسێك.

بەمەش کۆمپانیاکان بە پەرۆش دەبن لە ئامادەبونی بەردەوام لە سەرهێڵ لە ڕێگەی ماڵپەڕی تایبەتەوە، کە پێداچوونەوە بە هەموو خزمەتگوزارییە یاساییەکانی دەکات، ڕێگاکانی پەیوەندی کردن لەگەڵ تیمی یاسایی و چۆنیەتی تۆمارکردنیان لە بەرنامەی ئەلکترۆنیدا، كەوا دەكات کۆمپانیاكان بەشێک لە سایتەکەكانیان تەرخان بكەن بۆ بڵاوکردنەوەی وتار و هەواڵی گرنگ و پەیوەست بە خزمەتە یاساییەکان و هەروەها تەرخانکردنی ووشیاری یاسایی بە شێوەی بەردەوام.

 هەموو ئەمانە بەئامانجی بڵاوکردنەوەی کەلتووری یاسایی ئۆنلاین و پەروەردەکردنی هاوولاتیان سەبارەت بەنوێترین پێشهاتەکانی بواری یاسایی پەیوەست بەبوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و پاراستنی مافی كەسێتی وهتد.

پرۆسەی گۆڕینی پیشەی پارێزەرایەتی تەقلیدی ئاسان نییە، بەڵام پێویستیەكی مۆدێرنی پیشەكەیە بەرامبەر بە هاووڵاتیان و پەرۆشیی بۆ سەلامەتی بەرژەوەندییە یاساییەکانیان، پێویست دەکات کە بەردەوام بن لەگەڵ ئەو گۆڕانە دیجیتاڵییەی کە لە هەموو سێکتەرەکاندا ڕوودەدات بەتایبەتی پەرەسەندنی دابینکردنی خزمەتگوزارییە یاساییەکان لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، كە سودێکی زۆری هەیە بۆ هاووڵاتیان لەوانە مامەڵەکردنی لە دوورەوە و سەردانی نەكردنی ئۆفیسی پارێزەر بۆ وەرگرتنی راوێژ، هەموو ئەمانە كارئاسانیە بەكەمترین كات و هەوڵ بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەكانیان.

Back to top button