كوردی عربي English
چالاكیەكان

پارێزەران بەشدارى ۆرکشۆپێک دەکەن لەسەر پاراستنى مافەکانى رۆژنامەنووس

ئەمڕۆ هەینى رێکەوتى 22/12/2023 بە ئامادەبوونى بەڕێز طارق صابر گەردى، ئەندامى ئەنجومەنى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان و کۆمەڵێک پارێزەرى ئەندامى سەندیکا، رێکخراوى ناوەندى کوردستان بۆ یاساى نێودەوڵەتى ۆرکشۆپێکى لە هوتێلى دێدەمان لە هەولێر ئەنجام دا لەسەر مافەکانى رۆژنامەنووسان لە یاساکانى بەرکار لە هەرێمى کوردستان و بڕگە و ماددەکانى نێو یاسا و ئەو دۆسیە و کەیسە یاساییانە باس کران کە پەیوەست بوون بە کارى رۆژنامەنووسى.

لەو ۆرکشۆپە کە بەڕێزان پارێزەر هاوڕێ و د.سامان فەوزى لە دوو تەوەرى جیاواز، بابەتەکانى پەیوەست بە ناوەڕۆکى ۆرکشۆپەکەیان شى کردەوە و تیشکیان خستە سەر چەند یاسا و رێکەوتننامەى نێودەوڵەتیى بە مافەکانى مرۆڤ و رۆژنامەنووسان و بەراوردکردنیان لەگەڵ یاساکانى بەرکار لە عێراق و هەرێمى کوردستان و هێنانەوەى نموونەى زیندوو لەو بارەیەوە. پارێزەرانى ئامادەبووش چەندین سەرنج و گفتوگۆیان لەگەڵ وانەبێژان گۆڕییەوە و زانیارى بەسوود لەو بارەیەوە خرایە ڕوو و وتووێژێکى بابەتییانە گەنگەشە کران

Back to top button