كوردی عربي English
چالاكیەكانگەلەری و وێنە

پارێزەرانى کوردستان بەشدارى لوتکەیەکى یاسایی دەکەن

ەماوەى نێوان 1 تاکو 3ى کانونى دووەمى 2025 بەرێز طارق صابر گەردى، ئەندامى ئەنجومەنى سەندیکا، وەکو نوێنەرى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان بەشدارى کرد لە لوتکەى پیشەیى عەرەبیى یەکەم، بۆ شارەزایانى یاسا، کە لە وڵاتى تونس بەسترا، کە بە هەماهەنگى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان و پەیمانگاى چاکسازى تاوان و هاوکارى ئەنجومەنى هاریکاریى زانستى عەرەبى ساز کرابوو.

لوتکەکە کە لە شارى حەمامات یاسەمینى تونس لەژێر ناونیشانى: هاریکارى یاسایى عەرەبى بۆ بنیاتنانى داهاتوویەکى هاوبەش لەپێناوى دادپەروەریى و گەشەپێدان بوو، کۆمەڵێک پارێزەر و دادوەر و مافپەروەر و یاساناس تیایدا بەشدار بوون لە وڵاتەکانى تونس و جەزائیر و و هەرێمى کوردستان، جگە لە نوێنەرانى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، نوێنەرانى یەکیەتیى مافپەروەرانى کوردستان و پارێزەران بەشدارییان تێدا کرد.

لەماوەى چەند رۆژى لوتکە یاساییەکە، چەندین سمینیار و وتار و زانیارى لەنێوان بەشداربووان ئاڵوگۆڕکران و ڕاو سەرنج و بابەتە یاساییەکان شرۆڤە کران و ئەزموون و شارەزاییە تیۆرییى و پراکتیکیەکان تاوتوێ کران. نوێنەرى سەندیکاى پارێزەران و پارێزەران و مافپەروەرانى بەشداربووى لوتکە یاساییەکە، بەشدارى کارایان هەبوو و رۆڵى یاساییانەى چالاکانەى لە لوتکەکە گێڕا و چەند توێژینەوەیەکى یاساییان پێشکەش کرد، کە بووە جێگاى سەرنجى ئامادەبووان.

یەکێک لە مەبەستە سەرەکییەکانى لوتکە، برەودان بوو بەو پەیوەندییە یاساییەى نوێنەرانى وڵاتانى جیاواز و دروستکردنى تۆڕێکى هاوبەش لەپێناوى گرینگیدان بە بابەتە ژیارییەکانى یاساییى کە پشتگیرى دادپەروەریى و گەشەپێدان بکات.

Back to top button