كوردی عربي English
چالاكیەكان

وەفدێکى سەندیکاى پارێزەران سەردانى ئەردەن دەکات

رۆژى شەممە رێکەوتى 20-01-2024 وەفدێکى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان بە سەرۆکایەتیى بەڕێز بەختیار حەیدەر، سەرۆکى سەندیکا و بە یاوەرى بەرێز هەڤاڵ بەرزنجى جێگرى سەرۆکى سەندیکا و بەڕێزان سەرۆکى ژوورەکانى پارێزەران لە پارێزگاکانى کوردستان سەردانى پەیمانگاى دادوەرییان کرد لە عەممانى پایتەختى ئەردەن و لەلایەن بەڕێز د.جەمال هارون بەرێوەبەرى گشتى پەیمانگاکە پێشوازى کران.

بەرێز بەڕێوەبەرى گشتى، بەخێرهاتنێکى گەرمى وەفدى سەندیکاى کرد و خۆشحاڵى خۆى بە بینینى پارێزەرانى کوردستان دەربڕى و هیواى خواست و تیشکى خستە سەر کاروبارەکانى پەیمانگا و ئەو خولانەى کە بۆ پایە جیاوازەکانى یاساناسانى ناوەوە و دەرەوەى وڵات دەیکەنەوە.

بەڕێز بەختیار حەیدەر، بەناوى وەفدى سەندیکا و پارێزەرانى کوردستان سوپاسى بەڕێز بەڕێوەبەرى گشتیى و دەستەى پەیمانگاى کرد و جەختى لەسەر بەستنى پەیوەندى بەستان و هاوبەشى کارکردن و گرینگى پەرەپێدان و بەرزکردنەوەى تواناى پارێزەرانى باس کرد.

بڕیارە لەماوەى ئەو سێ رۆژە پەیمانگاى پارێزەرایەتیى لە رێگاى چەند دادوەر و پسپۆڕێکەوە، چەندین وانە و ۆرکشۆپ بۆ سەرۆکى ژوورەکانى پارێزەران ئەنجام بدەن و دەوڵەمەندنیان بکەن بە بابەتەکانى یاساکانى بەراوردکاریى و تێز و تیۆرە یاسا بەرکارەکان، کە بۆ داهاتووى کارکردن و توانا یاساییەکانیان رەنگدانەوەى ئەرێنى دەبێت.

Back to top button