كوردی عربي English
چالاكیەكان

وەفدى سەندیکاى پارێزەران، ژوورى پارێزەرانى کۆیە بەسەر دەکاتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتى 21-08-2022 وەفدێکى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان بژار ئەکرەم عەلاف و طارق گەردى ئەندامانى ئەنجومەنى سەندیکاى پارێزەران، بە نوێنەرایەتیى سەندیکا سەردانى ژوورى پارێزەرانى کۆیەیان کرد، و لەگەڵ پارێزەرانى ئەو ژوورە، بە ئامادەبوونى پارێزەر (رۆستەم قادر مولود) بەرپرسى ژوورەکە کۆبوونەوە.

لە دانیشتنەکە وەفدى سەندیکا گوێیان لە ڕا و سەرنجى پارێزەرانى ئامادەبوو گرت و تاوتوێى کێشە و گرفت و بابەتە یاساییەکان و میکانیزمەکانى ئەنجامدانى پیشەى پارێزەرایەتى باسى لێوە کرا. و بەڵێن درا بەگوێرەى توانا داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێت و هەروەها وەفدى سەندیکا باسیان لە بڕیارى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان کرد کە تیایدا بڕیار دراوە بە دروستکردنى ژوورێکى گونجاو بە دابینکردنى کەلوپەل و پێداویستییەکانى، کە بۆ حەسانەوە و جێبەجێکردنى کارەکانى پارێزەرانى کۆیە بگونجێت و شیاو بێت.

هەر ئەمڕۆ، وەفدى سەندیکا بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەسەر کردنەوەى ژوورى پارێزەرانى کۆیە و باسکردنى کێشە و گرفتەکان و دۆزینەوەى میکانیزمى گونجاو، سەردانى بەڕێز دادوەر (هیمداد مەجید) دادوەرى دادگاى کۆیەیان کرد و گەنگەشەى گشت ئەو باسانەیان کرد کە پەیوەستە بە کاروبارى پارێزەران و داوا و مامەڵە دادوەرییەکان

Back to top button