كوردی عربي English
چالاكیەكانڕاگەیاندن

وەزیرى داد سەردانى سەندیکا دەکات

بەبۆنەى پیرۆزباییى کردنى رۆژى پارێزەرانى کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتى 4-1-2026 بەڕێز فەرسەت ئەحمەد، وەزیرى داد بە یاوەرى خاتوو شیلان عارف، بریکارى وەزارەت سەردانى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستانیان کرد و لەلایەن بەڕێز بەختیار حەیدەر، بە ئامادەبوونى بەڕێز بژار عەللاف ئەندامى ئەنجومەنى سەندیکا و بەڕێز رابەر حەیدەر جەوهەر، نوێنەرى سەندیکاى پارێزەران لە دەستەى سندوقى خانەنشینى پێشوازى کران.

لە دانیشتنێکدا دواى بەخێرهاتن، بەڕێزان وەزیرى داد و بریکارى وەزارەت پیرۆزباییان لە پارێزەرانى کوردستان و سەندیکا کرد بەبۆنەى رۆژى پارێزەران و رۆڵى پارێزەرانیان گرینگ نرخاند و هەروەها چەند بابەتێکى یاساییى و پەیوەست بە بریکارنامە و هەماهەنگى کردن لەنێوان یەکترى تاوتوێ کران.

Back to top button