كوردی عربي English
چالاكیەكان

سەرۆکى سەندیکا پێشوازى لە نوێنەرى یونسێف دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتى 11-9-2023 بەڕێز بەختیار حەیدەر، سەرۆکى سەندیکاى پارێزەران و بە ئامادەبوونى پارێزەرى راوێژکار عمر محمد حسن پێشوازى کرد لە خاتوو شادان طاهر، بەرپرسی بەشی منداڵ لە رێکخراوى یونسێف

لە دانیشتنێکدا باسى ئامادەکردنى پلانێک کرا بەمەبەستى کردنەوەى چەند خولێک بۆ راهێنانى پارێزەران لە بوارى لێکۆڵینەوە و دادگاییکردن و دۆسیەکانى نەوجەوانان و گەیاندنى زانیارییى و وردەکارى لەو بوارە.

بەڕێز سەرۆکى سەندیکا سوپاسى خاتوو شادانى کرد و بۆ کارکردنیان لەو بوارە و هەماهەنگیى و کارى هاوبەشیان لەگەڵ سەندیکاى پارێزەران و بە بەڕێزیان راگەیاند کە لەماوەى داهاتوو کە باڵەخانەى سەندیکاى پارێزەران تەواو دەبێت، پەیمانگاى پارێزەرایەتیى لەخۆى دەگرێت و دەتوانرێت لەوێوە تەواوى بەرنامە و پلان و راهێنانەکان بۆ ئەو مەبەستە جێبەجێ بکرێت و نوێنەرەکەى یونسێف ئەوپەڕى خۆشحاڵى نیشان دا و بڕیار درا لەماوەى داهاتوو هەماهەنگى تەواو بکرێت بۆ ئەو مەبەستە

Back to top button