كوردی عربي English
چالاكیەكان

نوێنەرى سەندیکا بەشداریی لە کۆبوونەوەیەکى نووسینگەی رێکخەرى راسپاردە نێودەوڵەتییەکان دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتى 31-07-2022 بەڕێز د.پەرێز نەجمەدین کەریم، ئەندامى ئەنجومەنى سەندیکاى پارێزەران، بە نوێنەرایەتیى سەندیکا بەشدارى کۆبوونەیەوەکى کرد کە نووسینگەى رێکخەرى راسپاردە نێودەوڵەتییەکان، بۆ نوێنەرانى وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانى سازى کردبوو، بۆ گفتوگۆکردن دەربارەى داڕشتنى رێنماییى بۆ جێبەجێکردنى بەشى (ئەشکەنجە و مامەڵەى نەشیاو) لە پلانى هەرێمى نووسینگەکە

پێشتر نووسینگەى رێکخەرى راسپاردە نێودەوڵەتییەکان، رەشنووسێکى نارد بوو کە بریتى بوو لە کۆکراوەى سەرنجەکانى یۆنامى و دەرەنجامى ۆرکشۆپەکانى نووسینگەکە بوون.

ئامادەبووانى کۆبوونەوەکە، تێبینى و سەرنجەکانى خۆیان لەو بارەیەوە خستە ڕوو و نوێنەرى سەندیکاش لەو بارەیەوە چەند پۆینتێکى یاساییى گرینگى بۆ ڕوون کردنەوە و بڕیارە لە ماوەى داهاتوو، کە نووسینگە لەبەرچاوى دەگرێت و دواجار وێنەى کۆتاییى رێنماییەکە لەو بارەیەوە دەردەچێت

Back to top button