كوردی عربي English
وتار

لە نێوان دەستەواژەى دادوەر ناگریى و بەزەییى دادوەر

پارێزەر گۆران صالح عبدالقادر

لە فەرەنسا بیرۆکەیەکی یاسایی و دادوەریی هەیە ئەویش ئەوەیە دادوەر ناگری ( Le juge ne pleure pas ) ، ئەمەش مەبەست لەوە نیە کە دادوەر هەرگیز ناگری. بەڵکو ئاماژەیە بۆ ئەوەی دادوەر ناکەوێتە ژێر کاریگەری هەست و سۆزییەوە سەبارەت بەو کەیسەی لەبەردەستیدایە. لەبەر ئەوەی لەسەر دادوەر واجبە حوکمی یاسا دابەزێنێت بۆ سەر ئەو واقعەی لەبەردەستیدایە.

گریان پێناسەیەکی بچوکی هەستوسۆزە. دادوەر بە گوێگرتن لە سکاڵاکار و تۆمەتبار و شاهیدەکانیان توشی کاردانەوە نابێت ” دڵخۆش نابێت و ناگری” وە ڕقی لە تۆمەتبار نابێتەوە وەکو ئینسان.بەڵکو رقی لە کارەکەیەتی.

ئەم زاراوەش بۆ یەکەمجار لە باکوری ئەفریقیا سەری هەڶدا
کاتێک سەرۆکی دادگا “دیزمۆند توتو ” لە ساتی گوێگرتن لە یەکێک لە شاهیدەکانی ناو دۆسیەکە باسی ئەو تەعزیبەی دەکرد کە بەسەری هاتبوو دەگری و کاریگەر دەبێت.

ڕاستە دادوەرانیش گۆشت و خوێنن و خاوەن هەست و سۆزن. بەڵام یاسا وا دەخوازێت تۆمەتبار سزابدرێت!
بە پێی مادە 79 بڕگە 1 لە یاسای بنەڕەتی کۆماری ئەڵمانیا هاتووە ( دادوەر سەربەخۆیە و تەنها ملکەچی یاسایە.

هەروەها لە مادە 25 لە یاسای دادوەریی ئەڵمانی هاتووە ( پێوەری بنەڕەتی لە یاساکاندا سەربەخۆیی دادوەرە.)
لای موشەریحینی یاسای ئەلمانی ازاراوەی سەربەخۆ لە هەردوو دەقەدا بە مانای ملکەچی دادوەر دێت بۆ یاسا نک هەست و سۆز.
وە بە مانای کار و چالاکییان لە هەموو بارودۆخێکدا پێویستە لە چوارچێوەی دۆسیەدا بێت.
بڕگەکان بە هەموو شێوەیەک دەستی دادوەر دەگرێت لەوەی هەست و سۆزی بجوڵێت.

لە دەستوور و یاسا بەرکارەکانی عێراق و هەرێم لە چەندیـــن مادە هەن بە ئاماژەی صەریح کە دادگا سەربەخۆیە. لە هەمان کاتدا لە چوارچێوەی دۆسیەدا دەکرێت سۆز و بەزەیی بنوێرێت!

لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (111 )ی ساڵی 1969 لە مادەکانی 131 و 132 و 133و 134 دا
صەلاحیات دراوە بە دادوەر کە بەزەیی بنوێنێت بەرامبەر تۆماتبار ” ئەگەر پێویستی کرد”

لە دادگای کەتندا ئەگەر تۆمەتبار پێویستی بە بەزەیی بوو دەکرێت رەچاوی کەمترین ماوەی حوکم بکرێت ، وە ئەگەر هاتوو تاوانێک سزاکەی حەبس و پێبژاردن بوو دەکرێت دادگـــا تەنـــها یەک سزا بسەپێنێت بەسەر تۆمەتباردا…. هتد

دادگای تاوانەکانیش دوای هەڵسەنگاندن بارودۆخی تاوانبار و
تاوانەکە ئەگەر دەرکەوت تاوانبار پێویستی بە بەزەییە ئەوە سزاکەی بۆ کەمدەکرێتەوە. بە نموونە ( ئەگەر سزاکە ئیعدام بوو دەکرێت بە زیندانی ئەبەدی یاخود زیندانی پانزە ساڵ ، وە ئەگەر سزاکە ئەبەدی بوو دەگۆڕێت بۆ زیندانی کـــاتی ، ئەگەر سزاکە کاتی بوو دەگۆڕێت بۆ شەش مانگ…..هتد)

لە مادە 78 ی یاسای چاودێری نەوجەوانان ، ژمارە (76)ی ساڵی 1983 دا هاتووە
دادگای نەوجەوانان بۆی هەیە لەو تاوانانەی سزاکەی ناگاتە حەوت ساڵ زیندانی ، سزای تۆمەتباری نەوجەوان لە حەبس و سجنەوە بکات بە پێبژاردن ، ئەمەش دوای ئەوەی کە بە ڕاپۆرتی کەسێتیی و بەڵگەکانی ناو دۆسیەکە وایخواستو لە بەرژەوەندی تۆمەتباردا بوو.

عادەتەن نەبوونی پێشینەی تاوان و تەمەنی لاوێتی تۆمەتبار و خوێندن و تەمەن و لە دیارترین ئەو حاڵەتانەیە کە دادگـــا بە هەندی وەردەگرێت.

دادوەرانی عێراقی بە شێوەیەکی گشتی و بەرچاو دادوەری بەبەزەیین ڕەچاوی کەمترین ماوەی زیندانی و کەمترین بڕی غەرامە دەکەن ” حد أدنی للعقوبة و غرامة” بە واتای ئەوەی لە کاتی سزادانی تۆمەتباردا کەمترین حوکم و غەرامە دەسەپێنن.

Back to top button