كوردی عربي English
وتار

كۆمپانیای پارێزەرایەتی و بەكارهێنانی پلاتفۆرمی زیرەكی دەستكرد

كۆمپانیای پارێزەرایەتی و بەكارهێنانی پلاتفۆرمی زیرەكی دەستكرد

د. پەرێز نەجمەدین كەریم

کۆمپانیای (Allen & Overy) کۆمپانیای پارێزەرایەتی نێودەوڵەتی پێشەنگە، زەمینەیەکی نوێی شکاند بە تێکەڵکردنی پلاتفۆرمی (HARVEY) كە پلاتفۆرمێكی داهێنەرانەی زیرەکی دەستکردە کە لەسەر وەشانی نوێترین مۆدێلەکانی ( Open AI) دروستکراوە، کە بۆ کاری یاسایی پەرەی پێدراوە. (HARVEY) زیاتر لە 3500  پارێزەری A&O لە سەرانسەری 43 ئۆفیس کە بە چەندین زمان کاردەکەن سەپۆرت دەكا بە توانای دروستکردن و دەستڕاگەیشتن بە ناوەڕۆکی یاسایی بە کارایی و کوالیتی و زیرەکی بێهاوتا.

کۆمپانیای (A&O) لە مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ەوە HARVEY تاقیدەکاتەوە لە ژێر سەرکردایەتی تیمێکی پارێزەر و گەشەپێدەر کە ئەرکی یاسایییان پێسپێردراوە.

دەیڤید واکێلینگ، سەرۆکی گروپی داهێنانی A&O دەلێ : من ١٥ ساڵە لە پێشەنگی تەکنەلۆژیای یاساییم بەڵام هیچ شتێکی وەک (HARVEY)م نەبینیوە. (HARVEY) دەتوانێت بە چەندین زمان و لە سەرانسەری بوارە جۆراوجۆرەکانی پراکتیکدا کار بکات، کارایی و زیرەکی بێ وێنە پێشکەش بکات. لە تاقیکردنەوەکەماندا چەند ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەرمان بینی.

هارڤی(HARVEY)  پلاتفۆرمێکە کە پرۆسێسی زمانی سروشتی و فێربوونی ئامێر وشیکاری داتا بەکاردەهێنێت بۆ ئۆتۆماتیکیکردن وبەرزکردنەوەی لایەنە جیاوازەکانی کاری پارێزەرایەتی، وەک شیکاری گرێبەست، لێکۆڵینەوەی پێویست، دادگاییکردن و پابەندبوون بە ڕێساکان. لە کاتێکدا کە بەرهەمەکە پێویستی بە پێداچوونەوەی ورد هەیە لەلایەن پارێزەرێکیA&O، هارڤی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دروستکردنی تێڕوانین، پێشنیار و پێشبینی لەسەر بنەمای قەبارەیەکی زۆر لە داتا، ئەمەش وا دەکات پارێزەران بتوانن چارەسەری خێراتر، زیرەکتر و کاریگەرتر لە تێچوون پێشکەش بە موکلەکانیان بکەن.

هارڤی کە پارەی لە سندوقی  (Open AI)وەرگرتووە، لەلایەن تیمێکی پارێزەر و ئەندازیار و خاوەنکارانی پێشووەوە دامەزراوە کە دیدگایەکیان هەیە بۆ گۆڕینی كاری پارێزەرایەتی بە تەکنەلۆژیا.

گرێبەستە پێشکەوتووەکە دەبێتە هۆی ئەوەی کە کۆمپانیای A&O پێشەنگییەکی بەرچاوی کێبڕکێ لە بازاڕدا هەبێت، چونکە دەتوانێت ئامۆژگاری کڕیارەکان بکات بە بەکارهێنانی پێشکەوتووترین و گشتگیرترین پلاتفۆرمی AI لە کەرتی یاساییدا لەگەڵ شکۆمەندی و کوالیتی و ئەزموونی سەلمێنراوی یەکێک لە پلاتفۆرمی جیهان باشترین و کۆنترین کۆمپانیای پارێزەرایەتی.

ویم دیجۆنگێ، هاوبەشی باڵا لە کۆمپانیای A&O، وتی: “ئەم ڕاگەیاندنە سەردەمێکی نوێیە بۆئێمە.) (HARVEY AIتەنها پلاتفۆرمێکی كلاسیك نییە، بەڵکو یاریگۆڕکەرێکە کە وامان لێدەکات بەها و کارایی و داهێنانێکی بێ وێنە بگەیەنین.” ئێمە شانازی دەکەین کە یەکەم کۆمپانیای پارێزەرایەتین کە هاوبەشین لەگەڵ (HARVEY).

بۆیە پێویستە لە كوردستان كۆمپانیاكانی پارێزەرایەتی هاوتەریب بن لە بیركردنەوەو پێشكەوتنی تەكنەلۆجیا تاوەكو بتوانرێ بە ئاسانترین شێوە خزمەتگوزاری یاسایی پێشكەش بە هاولاتیان بكەن.

Back to top button