كوردی عربي English
چالاكیەكان

سەندیکاى پارێزەران لە گرفتەکانى پارێزەرانى کەلار دەکۆڵێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتى 2-8-2022 بەڕێز ئارى جەزا، ئەندامى ئەنجومەنى سەندیکاى پارێزەران بە نوێنەرایەتیى سەندیکا سەردانى ژوورى پارێزەرانى کەلارى کرد و بە ئامادەبوونى پارێزەرى راوێژکار کارزان مصطفى، بەرپرسى ژوور لەگەڵ ژمارەیەک لە پارێزەرانى کەلار کۆبووەوە.

بەڕێز ئارى جەزا سەرەتا پلانى سەردانەکەى بۆ باس کردن، کە مەبەست لێى کۆکردنەوەى زانیارییى و سەرنجەکانەو دواتر چارەسەرکردنى بەگوێرەى توانا. پاشان پارێزەرانى دەڤەرەکە باسیان لە کێشە و گرفت و داواکارییەکانیان کرد و ئەو خاڵانەیان خستە ڕوو کە پێویستى بە چارەسەرە و هۆکارێکە بۆ کارئاسانى کارى پارێزەران.

بەڕێز ئارى جەزا، بەڵێنى دا کە بە هەماهەنگى ژوور و بەرپرسانى کەلار و پارێزگاى سلێمانى، گشت تواناکان بخەنە گەڕ لەپێناو چارەسەرکردنى کێشەکان و لابردنى بەربەرستەکان و هەروەها بەڵێنى دا کە لە کۆبوونەوەکانى داهاتووى سەندیکاى پارێزەران داواکارییەکانى پارێزەران و ژوور بخاتە بەردەم ئەنجومەنى سەندیکا و ئەوەى کە لە توانا و دەسەڵات هەبێت بۆیان جێبەجێ بکرێت

Back to top button