كوردی عربي English
چالاكیەكان

سەندیکاى پارێزەران سەردانى دادگاى تێهەڵچوونەوەى هەولێر دەکەن

ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتى 2-8-2022 بەڕێز بەختیار حەیدەر، سەرۆکى سەندیکاى پارێزەران بە یاوەرى بەڕێزان بژار ئەکرەم عەللاف و د.پەرێز نەجمەدین مەنتک ئەندامانى ئەنجومەن، سەردانى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى هەولێرى کرد و لەلایەن بەڕێز دادوەر فاخر صابر بایز سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى هەولێر و بەڕێز دادوەر گەیلان خالد، جێگرى سەرۆکى دادگا پێشوازى کران.

لە دانیشتنێکدا دواى بەخێرهاتن، بەڕێز بەختیار حەیدەر، بەناوى پارێزەران و سەندیکا پیرۆزباییى دەستبەکاربوونى لە بەڕێزان سەرۆکى دادگا و جێگرەکەى کرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامیى بۆ خواستن و لە گفتوگۆیەکدا هەردوولا جەختیان لەسەر بەردەوامى پەیوەندییەکانیان و هەماهەنگیى نێوان دادگا و داوەران و پارێزەران کردەوە و گرینگى لینکى نێوان ئەو دوو توێژە باس کرا کە بۆ خزمەتى سەروەریى و جێبەجێکردنى یاسا لەلایەک و بۆ پاراستنی مافەکانى هاووڵاتییان و بەرژەوەندیى گشتى بە ئەرێنى رەنگ دەداتەوە.

لە کۆتاییدا هەردوولا بەڵێنى کار و کارنامەى هاوبەشیان کردەوە و بەڕێز سەرۆکى سەندیکا ئاڕمى رێزلێنانى بە بەڕێز دادوەر فاخر صابر بایز بەخشى

Back to top button