كوردی عربي English
چالاكیەكان

سەندیکاى پارێزەران بەشدارى کۆنگرەى یەکیەتیى پارێزەران لە رۆما دەکات

رۆژى چوارشەممە رێکەوتى 25/10/2023 وەفدێکى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان بە سەرۆکایەتیى بەڕێز سامان شەهاب، سکرتێرى ئەنجومەنى سەندیکا و بەڕێزان ئەندامانى ئەنجومەن و پارێزەرانى شارەکانى کوردستان بەشدارییان کرد لە کۆنگرەى 67ەمینى یەکێتى پارێزەرانى نێودەوڵەتى UIA کە لە شارى رۆماى ئیتاڵیا بەسترا.

كۆنگرەکە کە لەماوەى 25/10 تاکو 29/10 بەردەوا دەبێت، سەندیکاکانى پارێزەرانى وڵاتە جیاوازەکانى جیهان بەشدارى دەکەن و سەندیکاى پارێزەرانى کوردستانیش کە ساڵانێکە ئەندامى یەکیەتیى پارێزەرانى نێودەوڵەتییە، بەشدارى کاراى کۆنگرە ساڵانەکانە.

کۆنگرەکە کۆمەڵێک سیمینار و ۆرکشۆپ و ئیڤێنت لە خۆ دەگرێت و چەندین بابەتى پەیوەندار بە پارێزەرایەتیى و یاساییى تێدا باس دەکرێت و ئەندامەکانى بەشدار بوو، زانیاریی دەگۆڕنەوە و سەندیکاکانى خۆیان بۆ یەکتری دەناسێنن و بەرنامە و پلانى داهاتوو دادەنێن

Back to top button