كوردی عربي English
چالاكیەكان

سەرۆکى پارێزەرانى عێراق سەردانى سەندیکاى کوردستان دەکات

رۆژى دووشەممە رێکەوتى 5/2/2024 خاتوو ئەحلام لامى نەقیبى سەندیکاى پارێزەرانى عێراق، بە یاوەرى بەڕێز فارس عیسا سەرۆکى نوێنەرایەتیى هەرێم لە بەغدا سەردانى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستانى کرد و لەلایەن بەڕێز بەختیار حەیدەر، سەرۆکى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان پێشوازى لێ کرا.

لە دیدارێکدا کە بەشێک لە ئەندامانى ئەنجومەنى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان ئامادەى بوون، باس لە پەیوەندییە بەردەوامەکانى نێوان هەردوو سەندیکا و کارى پترى هاوبەش و میکانیزمى خزمەتکردنى پارێزەران باسى لێوە کرا.

لە تەوەرێکى دیکەى دانیشتنەکە، باسى هەموارکردنى یاساى پارێزەرایەتیى عێراقى گەنگەشەى لەسەر کرا و نەقیبى سەندیکاى پارێزەرانى عێراق ئاماژەى بەوە دا کە سوودى زۆریان لە بڕگە و ماددەکانى یاساى پارێزەرایەتیى هەرێمى کوردستان وەرگرتووە و هیوادارن لە ماوەى داهاتوو لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق پەسەند بکرێت.

Back to top button