كوردی عربي English
چالاكیەكان

سەرۆکى سەندیکا پێشوازى لە وەفدێکى یەکیەتیى مافپەروەرانى عێراق دەکات

ئەمڕۆ پێنج شەممە رێکەوتى 16/11/2023 بەڕێز بەختیار حەیدەر، سەرۆکى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان و بە ئامادەبوونى بەڕێزان طارق صابر و دەرسیم محمد ئەندامانى ئەنجومەن پێشوازى کرد لە وەفدێکى یەکیەتیى مافپەروەرانى عێراقی بە سەرۆکایەتیى د.محمد نعمان الداودى سەرۆکى یەکیەتیەکە و حسین فاضل الطائی سکرتێرى یەکیەتیى مافپەروەران و وەفدى یاوەرى.

لە دانیشتنێکدا دواى بەخێرهاتن، هەردوولا باسیان لەو هەماهەنگیى و پەیوەندییە بەردەوامەى نێوان سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان و یەکیەتیى مافپەروەرانى عێراقى کرد لە بوارەکانى ئاڵۆگۆڕى زانیاریى یاساییى و پیشەیی و یارمەتیدانى یەکترى لە ئەنجامدانى سیمینار و ۆرکشۆپەکانیان.

هەروەها بەشێکى دانیشتنەکە گفتوگۆى بارودۆخى ئەمڕۆى عێراق و لایەنە یاساییەکانى دادگا و بڕیارەکانى حکومەتى فیدڕاڵ و هەرێمى کوردستان تاوتوێ کران و جەخت لەسەر جێبەجێکردنى دەستوور و سەروەرى یاسا و ناوەڕۆکى یاسا بەرکارەکان کرایەوە.

Back to top button