كوردی عربي English
چالاكیەكان

سەرۆکى سەندیکا پێشوازى لە وەفدێکى بەریتانیاییى دەکات

رۆژى سێشەممە رێکەوتى 12/12/2023 بەڕێز بەختیار حەیدەر، سەرۆکى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان پێشوازى کرد لە وەفدێکى دیپلۆماتکارانى بەریتانیایی، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان خاتوو سۆفى کۆهین، بەرپرسی تیمی چاکسازی دادوەری و دژە تیرۆر لە قونسولگەری بەریتانیا لە هەولێر و هێلین نایپ، ڕاوێژکاری نەهێشتنی تاوانی ڕێکخراو لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانی لە لەندەن و سالار ئەمین بەرپرسى کاروبارى سیاسیى لە کونسوڵخانەى بەریتانیا لە هەولێر.

لە دانیشتنێکدا دواى بەخێرهاتن، وەفدى میوان مەبەستى سەردانەکەى بۆ سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان روون کردەوە، کە مەبەستیانە چەند بەرنامەیەکى هاوبەش ئەنجام بدەن و کارى پێکەوەییى لەپێناوى هوشیارکردنەوە و رووبەروونەوەى تیرۆر و تاوانى رێکخراو و سوود لە ئەزموونى پارێزەرانى کوردستان وەربگرن و لە هەمان کاتیش چەند پلانێکى راهێنان بۆ پارێزەرانى کوردستان لەو بارەیەوە ئەنجام بدەن.

بەڕێز بەختیار حەیدەر، خۆشحاڵى خۆى بۆ سەردانەکە و بەرنامەکەیان ئەنجام دا و ئامادەییى ئەوپەڕى هاوکاریى و پاڵپشتیانى نیشان دا، لەپێناوى بەرژەوەندى گشتیى و خزمەتکردنى پارێزەران و وەرگرتنى ئەزموونى پارێزەرانى کوردستان، هەروەک لە ماوەکانى پێشووتر ئەو بەرنامە و کارە هاوبەشانە ئەنجام دراوە.

Back to top button