كوردی عربي English
چالاكیەكان

سەرۆکى سەندیکا رێزى لە سەرۆکى دەستەى خانەنشینى پارێزەران گرت

ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتى 22/04/2024 بە ئامادەبوونى بەڕێز بەختیار حەیدەر، سەرۆکى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان و بەڕێز هەڤاڵ بەرزنجى جێگرى سەرۆکى سەندیکا، رێزلێنان بەخشرایە بەڕێز دادوەر دارا محمد ابراهیم ئەندامى دادگاى پێداچوونەوەى هەرێمى کوردستان، لەپاى ئەو کۆشش و دڵسۆزییەى کە لەماوەى رابوردوو وەک سەرۆکى دەستەى خانەنشینى پارێزەرانى کوردستان ئەنجامى داوە.

لە مەراسیمى رێزلێنانەکە، کە لە هەمان کات ئاڵوگۆڕى پۆستى سەرۆکى دەستەى خانەنشینى پارێزەران لەنێوان بەڕێزان دادوەر دارا محمد ابراهیم و دادوەر گەیلان خالید ئەنجام درا، بەڕێزان خاتوو مەریەم عوسمان، بەڕێوەبەرى گشتى خانەنشین (ئەندامى دەستەى سندوقى خانەنشینى پارێزەران-نوێنەرى وەزارەتى دارایی) و پارێزەرى راوێژکار رابەر مەرزانى (ئەندامى دەستەى سندوقى خانەنشینى پارێزەران-نوێنەرى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان) ئامادەى بوون و لەو مەراسیم و رێزلێنانە بەڕێز بەختیار حەیدەر، سەرۆکى سەندیکا، پەسنى بەڕێز سەرۆکى پێشووى دەستەى کرد، کە کارەکانى خۆى لەخۆبوردووانە و بەوپەڕى ئەمانەتەوە ئەنجام داوە و پرۆسەى کارى خانەنشینى پارێزەران بەوپەڕى دڵسۆزى ئەنجام داوە و هەروەها بەخێرهاتنى بەڕێز سەرۆکى نوێى دەستەکەى کرد، کە لەلایەن ئەنجومەنى دادوەرییەوە دیارى کراوە و نموونەى دادوەرێکى جیددیى و دڵسۆزە.

هەروەها بەخێرهاتنى خاتوو مەریەم عوسمان بەڕێوەبەرى گشتى خانەنشینى هەرێم کرد، کە وەک نوێنەرى وەزارەتى داراییى لە دەستەى سندوقى خانەنشینى پارێزەران دەست بەکاربووە و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواستن.

Back to top button