كوردی عربي English
چالاكیەكان

سەرۆکى سەندیکاى پارێزەران پێشوازى لە وەفدێکى کونسوڵخانەى بەریتانیا دەکات

بەرێز بەختیار حەیدەر، سەرۆکى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان و بە ئامادەبوونى د.پەرێز مەنتک و ئارى جەزا، ئەندامانى ئەنجومەنى سەندیکاى پارێزەران پێشوازى کرد لە وەفدێکى کونسوڵخانەى گشتیى بەریتانیا لە هەولێر و رێکخراوى ئەکزیۆمى نێودەوڵەتى.

دواى بەخێرهاتن، وەفدى میوان مەبەستى لە سەردانەکە بۆ سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان خستە ڕوو کە بریتییە لە پڕۆژەى هاوبەشى کونسوڵخانە لەگەڵ رێکخراوەکە لە کردنەوەى خولێکى راهێنان بۆ پارێزەرانى شارى سلێمانى، لەسەر پێشخستنى سیستەمى دادوەرییى و کارکردنى پارێزەران و بەرزکردنەوەى ئاستى پیشەیی.

بەرێز سەرۆکى سەندیکا، سوپاسى کردن و گشت هاوکارییى و ئامادەییەکانى سەندیکاى پارێزەرانى لەو بارەیەوە بۆ وەفدى میوان خستە ڕوو، کە مەبەست خزمەتکردنى کارى پارێزەرایەتیی و پێشخستنى سیستەمى دادوەریی بێ
شیاوى گوتنە، پێشتر کونسوڵخانەى بەریتانیا و رێکخراوى ئەکزیۆم لە هەولێر، بۆ پارێزەران و دادوەران و لێکۆڵەرەوانى دادوەرى، خولى راهێنان و ۆرکشۆپى بۆ هەمان مەبەست ئەنجام دا بوو.

Back to top button