كوردی عربي English
چالاكیەكان

سەرۆکى سەندیکاى پارێزەران پێشوازى لە یەکیەتیى بەڵێندەرانى کوردستان دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتى 01/07/2024 بەڕێز بەختیار حەیدەر، سەرۆکى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان بە ئامادەبوونى بەڕێز بژار عەللاف ئەندامى ئەنجومەنى سەندیکا، پێشوازى کرد لە وەفدێکى یەکێتى بەڵێندەرانى کوردستان-دەستەى باڵا کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان ئەندازیار رزگار جەمال کەریم سەرۆکى یەکیەتییەکە و ئەندازیار محسن عبدالرحمن محمد ئەندامى دەستەى باڵا.

لە دانیشتنێکدا دواى بەخێرهاتن، هەردوولا باسیان لە هەماهەنگى نێوان سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان و یەکیەتیى بەڵێندەرانى کوردستان کرد و گەنگەشەى ئەو کارە هاوبەشانەى نێوان هەردوولا کرد کە پێویستییان بە میکانیزمى کارکردن و هاوکاریکردنى یەکتر کردەوە، بەتایبەتى کارکردنى پارێزەران بۆ کۆمپانیاکانى بەڵێندەرایەتیى و پێدانى راوێژى یاساییى و گۆڕینەوەى زانیاریى و دەوڵەمەندکردنیان بەو تازەگەرییانەى کە لەنێو یاسا و رێنماییى و گرێبەستەکان دا هەیە و بەرچاو ڕوونی بۆ بەرەو پێشبردنى کاروبارى کۆمپانیاکانى بەڵێندەرایەتیى لە رووى یاساییەوە.

Back to top button