كوردی عربي English
چالاكیەكان

سەرۆکى سەندیکا، پێشوازى لە نوێنەرى ئەکزیۆم دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتى 28-2-2023 بەڕێز بەختیار حەیدەر، سەرۆکى سەندیکاى پارێزەران و بە ئامادەبوونى بەڕێزان د.پەرێز نەجمەدین مەنتک و طارق صابر گەردى ئەندامانى ئەنجومەن، پێشوازى کرد لە بەرێز جەیسن ، لە کۆمپانیاى (ئەکزیۆم ئینتەرناشناڵ)ى بەریتانى، کە بەڕێز جەیسن پارێزەرێکى راوێژکارى بە ئەزموونى بەریتانیایە و بە سەرپەرشتیى و چاودێرى کونسوڵخانەى گشتى بەریتانیا لە هەولێر و باڵێوزخانەى وڵاتەکە لە بەغدا، سەرپەرشتى چەند خولێکى راهێنانى پیشەییى و یاساییى بۆ پارێزەرانى هەرێمى کوردستان لە هەولێر و سلێمانى دەکات و بڕیارە لە داهاتوو لە شارەکانى تریش ئەنجامى بدەن.

لە دانیشتنێکدا، گفتوگۆ کرا لەسەر گرینگى ئەنجامدانى ئەو جۆرە خول و راهێنانانە و بەڕێز بەختیار حەیدەر، جگە لە هاوکارییى و پاڵپشتى، چەند رێنماییەکیشى لەسەر جۆر و ناوەڕۆک و هەڵبژاردنى بابەت و پێداویستییەکانى ئەنجامدانى پێدان و ئەوانیش خۆشحاڵى تەواوى خۆیان و ئامادەییانى بۆ نیشان دان.

لە کۆتاییدا هەردوولا رێککەوتن لەسەر چەند پلانێکى داهاتوو، کە د.پەرێز مەنتک ئەندامى ئەنجومەنى سەندیکا، سەرپەرشت و هەماهەنگکەرى نێوان سەندیکا و ئەکزیۆمە بۆ سەرخستن و سەرکەوتنى خول و راهێنانەکان.

Back to top button